Jump to content
Wikimedia Meta-Wiki

Stewards/ckb

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Stewards and the translation is 84% complete.
Outdated translations are marked like this.
Other languages:
بە ھۆکاری یاسایی و ھۆکارەکانی پاراستنی ھەژمار، دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە داوای چالاکردنی دوو-ڕێگای چوونەژوورەوە بکات بۆ ئەم ڕۆلە This is also enforced by the software (users who don't have 2FA enabled will not be able to use their permissions).

ستیواردەکان کۆمەڵە گرووپێکی سەرانسەرین کە دەسەڵاتی تەواویان بەسەر گشت پرۆژەکانی ویکیمیدیا ھەیە. دەسەڵاتی تەکنیکیان ھەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشت مافەکانی بەکارھێنەر بکەن بە شێوەی ناوخۆ و سەرانسەری، وەک گۆرینی پلەو پایە و ناوناوەی بەکارھێنەرە سەرانسەرییەکان، وە بەڕێوەبەرایەتی ھەر مافێک بکەن کە بەردەستە بۆ بەڕێوەبەران و بیروکراتەکان. بەھەرحال دەسەڵاتی ستیوارد بەگوێرەی سیاسەتەکان دەڕوات و سنووردارە، ستیواردەکان دەسەڵاتە تەکنیکیەکانیان بەکارناھێنن ئەگەر ھاتوو لە پڕۆژەیەکی ویکی بەکارھێنەرێک بەردەست بوو کە ئەم دەسەڵاتانەی لەدەست بوو کە ستیواردەکە پێی درابوو، بەلکو تەنھا لە حاڵەتی گرنگ و لەناکاو دەبێت، ئەمە وا لە ستیواردەکان ئەکات کە وەک بەڕێوەبەرەکان و بیروکراتەکان ڕۆل بگێرن لەم پرۆژانەی کە بەڕێوەبەر یان بیروکرات لەناویان بەردەست نییە.

ستیواردەکان لەلایەن کۆمەڵگای سەرانسەریی ویکیمیدیاوە ھەڵدەبژێردران بە شێوەی ساڵانە، ھەڵبژاردنەکانی ستیوارد بەڕێوەدەچێت لەنێوان کانوونی دووەم تا شوبات بەڕێوە دەچێت، ستیواردەکان خۆبەخشن، بە مانایەکی تر ئەوان کار بۆ دامەزراوەی ویکیمیدیا ناکەن. ستیواردەکان دادوەر یان بڕیار بەدەست نین، بۆ ئەوەی کێشەکان لەناو پڕۆژە بچووکەکان چارەسەر بکەن، تکایە بۆ چارەسەری کێشە لە ناوەخۆ داوای چارەسەر بکە، یاخوود فایلی داوا بۆ لێدوان ئەگەر ھاتوو کێشە نەتوانرا لە ناوەخۆ چارەسەر بکرێت.

لە ئێستادا ٤٠ ستیوارد لە جوڵانەوەی ویکیمیدیا ھەیە.

مێژوو

Main article: Stewards/History

گرووپی ستیواردەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ دروستکرا بۆ ئەوەی بەڕێوبەرایەتی مافەکانی بەکارھێنەر جیابکریتەوە لە گەشەپێدری نەرمامێر و بەڕێوەبەرانی سیستم. ستیواردەکان تەنھا بۆ ئەوە دەسەڵاتیان پێدراوە تا بەڕێوبەرایەتی تەواوی مافەکانی بەکارھێنەر بکەن لە مێتا-ویکی. پێش دروستبوونی گرووپی ستیواردەکان، گەشەپێدەرەکان پێویست بوو مافەکانی بەکارھێنەر بەڕێوەبەرن لەناو گشت پرۆژەکانی ویکیپیدیا بەبێ بیروکراتێکی ناوخۆ.

ستیواردەکان بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبەرایەتی ھەژمارە سەرانسەرییەکانیان پێ بەخشراوە کە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پلانی بۆ دانرا لە ٢٠٠٨، کاتێک دواین چوونەژوورەوەی تاکە-بەکارھێنەر کۆتایی ھات لە ٢٠١٥، ستیواردەکان ھەروەھا بوونە بەرپرسیار لە دوبارە ناونانەوەی بەکارھێنەرە سەرانسەرییەکان، بەرپرسیاریەتیەکە ھاوبەشی پێکرا لەگەل ناونەرە سەرانسەرییەکان.

یەکەم ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەچوو، بەشێوەی ساڵانە یان نیمچە-ساڵانە ھەڵبژاردنەکان ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچن، ساڵی پێشوو دوو ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو لە ٢٠١١.

ئەندامێتی

ھەڵبژاردنەکانی ستیواردەکان لە نێوان کانوونی دووەم بۆ شوبات ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچن، کە دەنگدانەکان سێ ھەفتە دەخایەنن لە مانگی شوبات، کاندیدەکان دەبێت سیاسەتی ھەژماری چالاک و پێویستیەکانیان ھەبێت، لەناویان وەکوو تیابوونی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری لە ویکی ویکیمیدیا بە لایەنی کەمەوە بۆ سێ مانگ، و ٦٠٠ دەستکاریان ھەبێت، کە دەبێت لە دواین شەش مانگدا ٥٠ دەستکاری ھەبێت، ھەروەھا دەنگدان سنووردار کراوە بۆ بەکارھێنەران بە تیابووی ٦٠٠ دەستکاری و ٥٠ لە دواین شەش مانگدا، کاندیدەکان ھەڵدەبژێردرێن لە ڕێگەی دەنگدان، پێویستیان بە %٨٠ ی پشتگیری و ٣٠ پشتگیریکەر ھەیە بۆ ئەوەی دەنگەکان ھەڵبژێردرێن، وە ھیچ سنوورداربوونێک نییە بۆ ژمارەی ئەو بەکارھێنەرانەی کە مافی ستیوارد وەردەگرن، وە ژمارەی ستیواردەکان ئەتوانرێ ھەڵبژێردرێتەوە لە ماوەی ھەر سووڕی ھەڵبژاردنێک، لەبەر ئەوەی ستیواردەکان ئەتوانن بەڕێوبەرایەتی زانیاری تاکەکەسی بکەن ئەوا پێویستە واژوو لەسەر پابەندبوون و ڕازیبوون بە پاراستنی زانیاری تایبەت بدەن

سەلماندنەکان

ستیواردە بەردەستەکان سەلماندنیان بۆ دەکریت لەھەمان کاتی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنەکان. یەکەم ستەیجی بەڕێوەچوونی سەلماندنەکان کاتی لێدوانی کۆمەڵگایە، کە ھەر بەکارھێنەرێک ئازادە لەوەی لێدوان لەسەر ستیواردەکان بنووسێت بە شێوەی پتشگیری یاخوود دژایەتی. لێدوانەکان پێویستە بەھەند وەربگیرێن و بخرینە بەردەم ستیواردەکان و بەراورد بکرێن کەوا پێویستە یان نا ستیواردێک لە پلەکەی بمێنێتەوە یاخوود لەدەستی بدات، دوای ئەوەی لێدوانی کۆمەڵگاکە کۆتایی ھات و داخرا، ھەموو ستیواردە بەردەستەکان گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکان دەکەن. ئەگەر زۆربەی دەنگەکان لە گفتوگۆکە لە دژی ستیواردێک بوون ئەوا ستیواردەکە لە پلەکەی لادەبرێت.

لابردن لە بەڕێوەبردن

ستیواردەکان بە شێوەیەکی خۆگەرانە لە لادەبرێن بەھی ناچالاکی ئەگەر ھاتوو ھیچ چالاکیەکیان نەبوو لە دواین شەش مانگیان دا، وە کەمتر لە شەش کردار لە ساڵێکدا.

بەڕێوەبردن

ستیواردەکان بەھەمیشەیی بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی ئەم کردارە تەکنیکیانە:

بەڕێوەبردنی ھەژماری سەرانسەری
  • بەربەستن و کردنەوە بەربەستنی ھەژمارە سەرانسەرییەکان
  • شاردنەوە و زاڵبوون بەسەر ھەژمارە سەرانسەرییەکان
  • ناونانەوەی ھەژمارە سەرانسەرییەکان و ھەژمارە ناوخۆییە نەلکاوەکان
  • بەشێوەیەکی سەرانسەری بەربەستن و لابردنی بەربەستنی ئایپی ئەدرێس
  • بەکارھێنانی توولی چێک-یوزەر لە login.wikimedia.org ە (statistics)
بەڕێوەبەرایەتی مافەکانی بەکارھێنەر
  • دانان یان لابردنی ھەموو مافەکانی بەکارھێنەر لەھەر ھەژمارێک و لەھەر پرۆژەیەکی ویکیمیدیا
    • مافەکانی بۆت، بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەری ئینتەرفەیس، بیروکرات لە ویکیەکان دادەنرێن بەبێ ھەبوونی بیروکراتێکی ناوخۆ
    • چێکیوزەر، ئۆڤەسایت، و ناردنی مافەکان کە تەنھا لەلایەن ستیواردەکان دادەنرێت
  • دانان و لابردنی ھەموو مافە سەرانسەرییەکانی بەکارھێنەر
  • بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکانی گرووپەکان و ویکی-سیتەکان
هەمەڕەنگی
  • پەسەندکردن، ناچالاکردن، و زاڵبوون بەسەر داواکاری نەرمامێری OAuth
  • بەکارھێنانی مافی ھەر بەرێوەبەرێک، چێک یوزەر، ئۆڤەسایتە، لەم ویکییانەی کە بەکارھێنەری وای تیانییە ئەم مافانەی ھەبێت
  • وەڵامدانەوە بۆ تیکتەکانی VRT لە queueی ستیواردەکان، یان لەھەر زانیاریەکی تری queueکان
  • سڕێنەوەی پەڕەکان بە ھەبوونی زیاتر لە ٥٬٠٠٠ ھەزار پێداچوونەوە
  • دروستکردن و دەستکاریکردنی abusefiltersی سەرانسەری

ستیواردەکان ھەروەھا بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی ئەم کردارە نا-تەکنیکیانە:

  • داخستن و کردنەوەی داواکاریەکان بۆ بەربەستنی کۆمەڵگا سەرانسەرییەکان
  • Acting as scrutineers for Arbitration Committee elections on some wikis
  • کارکردن لەگەل ستافی ویکیمیدیا وەک خاڵێکی سەرەتایی ھەبوونی پەیوەندی لەگەل کۆمەڵگاکە.

سیاسەتەکان

ستیواردەکان داویالێدەکرێ شوێن ئەم سیاسەتانە بکەون کەلەلایەن کۆمەڵگاوە دانراون بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکانیان، وە کاتێک سیاسەتەکان بوونیان نییە، شوێن پراکتیزە دامەزراوەکان دەکەون لەجیاتی.

لەم ویکیانەی کە بەڕێوەبەر و بیروکراتی لێیە، ستیواردەکان بەشێوەیەکی گشتی دەسەڵاتەکانیان بەکارناھێنن مەگەر ئەو کاتەی حاڵەتێکی گرنگ و بەپەلە ھەیە، بەھەرحال ھەنێک ئازادی ھەیە لە سیاسەتەکان بۆ بەکارھێنانی دەسەڵات لە ویکیەکانی تر، بەڵام بە سەختی بەکاردەھێنرێن.

مافی بەکارھێنەرێک دەستکاری ناکرێت و ناگۆردڕێ کاتێک ئەوان ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگا ناوخۆییەکەن. ئەم رۆلی ستیوارد بەشێوەیەکی سەرانسەری دەھێلێتەوە، وە ڕێگەیان لێ دەگرێت لە ھەبوونی دەسەڵاتی ڕەھا لە پرۆژەکانی تری ویکیمیدیا، ھەنێک لە دەسەڵاتەکان لەناو دەستی بەکارھێنەرە ناوخکان نییە و ناتوانرێن بەکاربھێرێن، وەک سڕێنەوەی پەڕەیەک لە سەروو ٥٠٠٠ پێداچوونەوە و بەکارھێنانی دەسەڵاتی سڕێنەوەی گەورە، ھێشتا لەژێر دەسەڵاتی ستیواردەکانەو ئەوان ئەتوانن بەکاری بھێنن لە پرۆژەکان.

ستیواردەکان ھەرگیز کردار نانوێنن: وەک خۆبەخشێک، ئەتوانن بەشێوەیەکی کەسی داواکاریەک بەدەستەوە بگرن، ھەروەھا ئازادن لەوەی بیرورای کەسی خۆیان دەرببڕن، تا ئەوکاتەی سەرپێچی سیاسەتەکان ناکەن و لەگەل سیاسەتەکان ئەڕۆن.

پەیوەندی

کۆمەڵێک ڕێگە ھەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەل ستیواردەکان بگریت، بە گرووپ بێت یان بە تاک:

پێرستی ئیمیلی تایبەتی ستیواردەکانیش ھەیە(Stewards-l) و ویکی (steward.wikimedia.org) بەکاردەھێنرێ بۆ پەیوەندیکردن و ڕێکخراو.

پێڕستی ستیواردەکانی ئێستا

Stewards at Steward Conference 2025 in Amsterdam

(追記) (追記ここまで) Last update: 2026年07月09日; total number of stewards: ٤٠

ناو +/- IRC nick ئەو زمانانەی دەیزانێت چالاکە لە
1234qwer1234qwer4 ru-N, de-4, en-3, la-1 2025年02月27日
A09 sl-N, en-3, de-1, it-1, la-1, sh-1 2026年02月27日
Alaa (علاء) Alaa ar-N, en-4, he-1, es-1 2018年02月28日
Ajraddatz Ajraddatz (discord) en-N, fr-3 2024年02月27日
Albertoleoncio pt-N, en-3 2024年02月27日
AmandaNP en-N, fr-3 2026年02月27日
AntiCompositeNumber AntiComposite en-N, fr-2 2022年02月26日
AramilFeraxa AramilFeraxa pl-N, en-3, de-1 2025年02月27日
Barras Barras de-N, en-4, fr-1 2026年02月27日
Base Base uk-N, ru-4, en-2 2019年02月28日
Bsadowski1 Bsadowski1 en-N 2011年02月28日
Count Count CountCount de-N, en-3 2026年02月27日
DerHexer DerHexer de-N, en-3, grc-3, la-3, es-1 2007年12月21日
Daniuu nl-N, en-4, fr-2, de-2, la-2 2025年02月27日
Elton Elton pt-N, en-2, es-1 2017年02月28日
EPIC EP1C sv-N, en-4, no-2, de-1, ja-0.5 2024年02月27日
HakanIST HakanIST tr-N, en-4, az-3, es-2, de-1 2017年02月28日
Hoo man hoo de-N, en-3, it-1, fr-1 2014年02月28日
Johannnes89 de-N, en-4 2024年02月27日
Jon Kolbert kolbert en-N, fr-4, de-2 2019年02月28日
KonstantinaG07 el-N, en-4, fr-2 2025年02月27日
M7 it-N, en-3, can read: fr, es, de- 2026年02月27日
MarcGarver en-N, fr-2, it-2, es-1 2013年02月28日
Martin Urbanec Urbanecm cs-N, en-3 2020年02月28日
Masti masti pl-N, en-4, de-3, ru-2, several -1 2016年02月28日
MdsShakil MdsShakil bn-N, en-3, as-1, bpy-1 2025年02月27日
Melos it-N, en-3, scn-4, es-1, la-1 2024年02月27日
Mykola7 Mykola7 uk-N, ru-4, en-2, pl-1, de-1 2023年02月26日
RadiX RadiX pt-N, en-3, es-2, fr-2, it-2, gl-1, (sk, sq, ms, hi)-0.5 2015年02月28日
Sakretsu Sakretsu it-N, en-3, ja-2 2020年02月28日
Schniggendiller Schniggendiller de-N, en-3 2019年02月28日
SHB2000 SHB2000 en-N, fr-1 2026年02月27日
Sotiale Sotiale ko-N, en-2, ja-2 (reading), ja-1 (writing), bi-1, tpi-0.5, eo-1 2020年02月28日
Tegel Tegel sv-N, en-3, da-1 (read), no-1 (read) 2012年02月28日
Teles Teles pt-N, en-3, es-2 2026年02月27日
Vermont Vermont en-N, ru-2, es-1 2022年02月26日
VIGNERON fr-N, en-3, br-2, de-2, etc. 2026年02月27日
xaosflux xaosflux en-N, es-1, de-1 2023年02月26日
XXBlackburnXx xxb nl-N, en-4, de-1, fr-1 2025年02月27日
Yahya Yahya bn-N, en-3, as-2, bpy-2 2024年02月27日

چارت

ھەروەھا ببینە

Wikimedia Commons has more media related to:

لۆگەکانی ستیوارد لە مێتا

Local
groups
On Meta
Without global effects
With global effects
On some wikis
On one wiki
(except Meta)
On all wikis
Historical groups
Global
groups
Links in italic are separate account statuses that are not assigned through user groups.
See also: Wikimedia user groups

AltStyle によって変換されたページ (->オリジナル) /